Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:11

وەزیری دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

مووچە
کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: ئەگەر پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای قەرز پەسەند بکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت و بەڵێن بە هاووڵاتیان دەدەن کە دواکەوتنی مووچە دووبارە نابێتەوە. 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەتوانین دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، ئەگەر پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتودا پڕۆژەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند بکات. 

گوتیشی: بەڵێن دەدەین ئەگەر پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند بکات، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دووبارە نابێتەوە. 

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و کۆبوونەوەکەش لە 12‌ برگە پێکهاتووە کە سەرەکی ترینیان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ خوێندنەوە و پەسەندکردنی ژمارەیەک رێککەوتنامە.

پێشبینیش دەکرێت لە کۆبو,نەوەی رۆژی دو,شەممەی داهاتودا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز بکرێت کە حکومەت دەستکراوە دەکات بۆ قەرزکردنی بڕی 41 ترلیۆن دینار بەمەبەستی دابینکردنی مووچە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.