Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:24

چەکدارانی پەکەکە دوو پۆلیسی نەوت لە ناوچەی چەمانکێ بریندار دەکەن

کوردستان TV
#7
100%

چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز و دوو پۆلیسیان بریندارکرد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە ئێواری ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت وگاز کە لە كاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکەدا ، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.

هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.