Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:18

په‌رله‌مانتارێک بۆ وەستاندنی جموجۆڵەکانی په‌که‌که‌ داوایه‌ک ئاراسته‌ی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

لیزا فەلەکەدین کاکەیی په‌رله‌مانتاری کوردستان، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر بە پارێزگاریکردن لە سەقامگیری هەرێم وەک ئەندام پەرلەمانێک داواکاره‌ له‌ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازبکەن، بۆ وەستاندنی جموجۆڵەکانی په‌كه‌كه‌.

دوای بە دوای پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ وەستاندنی جموجۆڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه‌ بۆ ئەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو وێرانی و جەنگێکی بێ کۆتا نەچێت، لە ئێستادا ئەو هێزە دەیانەوێت بنکە و بارەگای نوێتر لەچەندین شار و گوند و ناوچەی دیکەی کوردستان دابنێن و ڕەوایەتی بدەنە هێرەشەکانی تورکیا بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە بێگومان ئەمەش کاریگەری خراپی بۆ سەر رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی دەبێت.

لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر بە پارێزگاریکردن لە سەقامگیری هەرێم وەک ئەندام پەرلەمانێک  داواکارم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سازبکەن و مەترسییە چاوەروانکراوەکانی دەستدرێژی و داگیرکاری و شەهیدکردنی پێشمەرگە و هاوڵاتیانمان لەلایەن هێزەکانی کرێکاران و کاریگەرییەکانی بەسەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن، بۆ ئەوەی تا زووە بتوانرێت ئاوێک بەسەر ئەم ئاگرەدا بکرێت و ئیتر بێ هۆ ڕۆڵەکانی نیشتیمان لە شەنگال و ئامێدی و شارباژێر نەبنە قوربانی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.