Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:18

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەڕاسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
#7
100%

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکەی ناحیەی چەمانکێ روونکردنەوەیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، هەندێ کەناڵ و میدیای سێبەر، لێدوانێکی ئێمەیان شێواندوەو هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی دوور لەئەخلاقی میدیاییان بڵاوکردۆتەوە.

لەبارەی رووداوەکەی ناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک، هەندێ کەناڵ و میدیای سێبەر، لێدوانێکی ئێمەیان شێواندوەو هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی دوور لەئەخلاقی میدیاییان بڵاوکردۆتەوە، بەوەی گوایە پۆزش بۆ رووداوەکە لەبەرژەوەندی لایەنێک دەهێنینەوە.

لێرەوە رایدەگەینین، چیرۆکی وەها داڕێژراو جێی گومانە و مەرامی خراپەکارانی لەپشتە، بۆیە بەتوندی ئەو هەوڵە نەزۆکانە رەتدەکەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.