Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:15

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

منی نبی قهوچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ڕاگەیاندراوی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشی چەکدارانەی ئەمرۆی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین، و رایدەگەیێنین، هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری و قەوارەی سیاسی و شەرعی خەڵکی کوردستانە بەسەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانەوە، و پێشمەرگەش تاکە هێزی یاسایی و شەرعی هەرێمی کوردستانە.

هەر هێرشێک بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەهێرش و پەلاماردانی تەواوی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لێی دەروانین، لەروانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، هەر هەوڵێک بۆ نانەوەی ئاژاوە و پشێوی و شەری براکوژی و خۆبەخۆیی ڕەتدەکەینەوە، پێویستە پەکەکە رێز لە سەروەری قەوارەی هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر نەبێتە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەی، و نەبێتە هۆی تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی سیاسی و یەکریزی لایەنەکان.

وەک ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بەکۆمەڵێک قەیرانی سەختی ئابووری و تەندروستیدا گوزەر دەکات و رۆژ بە رۆژ لێکەوتەکانی بەسەر هاووڵاتیانەوە دەردەکەوێت و باری ژیان و گوزەرانی خەڵکی قورسکردووە و بەرگەی کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانێکی تر ناگرن، بۆیە گرنگە هێزە سەرەکییەکانی کوردستان بزانن کە بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە یەکریز و هاوئاهەنگ بین و دوور بکەینەوە لە هەوڵدان بۆ پەلاماردانی یەکتر، هەروەها شەری برا کوژی لەلایەن تەواوی گەلی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە حەرام کراوە، و جارێکی تر نابێت رووبداتەوە و هەر هەوڵێکی لەم شێوەیە وەک تاوانێک دژی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان هەژمار دەکرێت.

پەرلەمانی کوردستان، هێزە سیاسییەکان هان دەدات بۆ گرتنەبەری رێگەی دیالۆگ و بەرپرسیاری خۆی بەگەڕ دەخات بۆ دەستپێشخەری ئاشتیانە و زەمینە خۆشکردن بۆ لێکتێگەیشتن و یەکلاکردنەوەی پرسە چارەنووس سازەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، داواش دەکەین پەکەکە کێشەکانی خۆی بباتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و چیتر نەبێتە هەرەشە بۆسەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

منی نبی قهوچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.