Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:13

پارتی چاکسازی تورکمان هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

پارتی چاکسازی تورکمان راگەیندراوێکی سەبارەت هێرشی چەکدارانی ئەمرۆی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوكرده‌وه‌.

عه‌بدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، پێکهاتەی تورکمان هێرشی چەکدارانەی ئەمرۆی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە  شەرمەزار دەکەین.
 
لێرەدا رادەگەینین خەڵکی هەرێمی کوردستان هەمیشە  دووپاتیانکردووە کە پێوستە پەکەکە نەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە  تاکە هێزی یاسایی و شەرعی هەرێمی کوردستانە کە بەرگری لە مافی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات بە ئاین و ئاینزانەکانەوە.

هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەهێرش و پەلاماردانی تەواوی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لێی دەروانین، لەروانگەی پارتەکەمان و  هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی  و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستانە لە پێداگیری کردنمان لە هێزی نیشتمانی، چونکە ئەم هێزە پێداگیری کردووە لە مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکان، بەڵام بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە کاتێکی هەستیاردایە بە پێویستی دەزانین یەکڕیزی یەک هە ڵوێستی لە نێوان لایەنە سیاسەکانی کوردستان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم باردۆخە نائارامییەی هەرێمەکەمان.  

لێرەوه‌  داوا دەکەین لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری و زەمینە خۆشکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.