Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:19

ته‌ندروستی گه‌رمیان: له‌سبه‌ینێ -وه‌ ھەڵمەتێکی ھۆشیاری بەرفراوان دەستپێدەکرێت

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە سبەینێوە لە سنوری گەرمیان ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھۆشیاری لەبارەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە ھەڵمەتەکەدا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستیەکان بەشدارن و لە بازاڕ و کۆڵان و مزگەوتەکان رێنمایی و ھۆشیاریی پێویست لەبارەی کۆرۆنا و شێوازی خۆپاراستن لێی بڵاو دەکەنەوە.

ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەم ھەڵمەتەش بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار کردنەوەی ھاوڵاتیانە لە مەترسیەکانی ئەم ڤایرۆسە و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ بەرگرتن لێی و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توشبون.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.