Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:20

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دینامۆ کیێڤی ئۆکراینی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

یانەی بارسێلۆنا سەركەوتنی لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی دینامۆ كیێڤی ئۆكراینی میوانی بردەوە

 ئەم یاریە لەمیانی ڕكابەریەكانی گڕوپی حەوتەمی خولەكە بوو، یاریزانانی بارسا هەر لە سەرەتاوە بە هێرش و فشار بۆ سەر گۆڵی میوانەكەیان دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ‌ كردنیدا، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی بارسا گۆڵێكی بۆ تیپەكەی لە خولەكی پێنج تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو

 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوپێنجیش، جیرارد پیكێ‌ گۆڵی دووەمی بلاوگڕانای به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێنا، پاشان یاریزان ڤیكتۆر تسیگانكۆڤ تاكە گۆڵی دینامۆ كیێڤی لە خولەكی حەفتاوپێنج تۆماركرد

 بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم گەیاندە نۆ خاڵ

 جێگای باسە دینامۆ كیێڤ ئەم یاریەی لە بارودۆخێكی سەخت ئەنجامدا، ئەویش بەهۆی تووشبوونی نۆ یاریزانی یانەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە نەیانتوانی گەشتی ئیسپانیا بكەن و لە ئۆكراینا مانەوەو بەشداریان لە یاریەكە نەكرد 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.