Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:25

یوڤێنتوس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر فرێنکڤارۆزی هەنگاری تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە  گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و هەر لە گڕوپی حەوتەمدا، یانەی یوڤێنتوس بووە میوانی یانەی فرێنكڤارۆزی هەنگاری، لەئەنجامدا، یوڤێنتوس سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی بردەوە

 دوای تێپەڕبوونی حەوت خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی یاری، ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یوڤێ گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستیشدا، هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی بەدەستهێنا، پاشان پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی میوانەكانی لە خولەكی حەفتاوسێ‌ كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم

 لە خولەكی هەشتاویەكیش، لاشا دڤالی جۆرجی و بەرگریكاری فرێنكڤارۆزی گۆڵی چوارەمی یوڤێی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، لە دواساتەكانی یاریشدا، هێرشبەری كۆت دیڤواری فرانك بۆلی تاكە گۆڵی تیپی میوانداری بەدەستهێنا

 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی یوڤێ‌ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم بۆ شەش خاڵ بەرزبووەوەو فرێنكڤارۆزیش بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.