Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:24

ڤیدیۆ ... باشاک شهیری تورکی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی هەشتەمدا، یانەی مانچستەریونایتد بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی ئیستانبوڵ باشاك شهیری میوانداری دۆڕا

 سەرجەم گۆڵەكانی یاریەكە لە گێمی یەكەم تۆماركرا، یاریزانانی ئیستانبوڵ باشاك شهیر لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و لە خولەكی سێزدەدا، هێرشبەری سەنیگالی دێمبابا گۆڵێكی بۆ یانە توركیەكە تۆماركرد، پاشان هێرشبەری بۆسنی ئێدین ڤیسكا گۆڵی دووەمی ئیستانبوڵ باشاك شهیری لە خولەكی چل بەدەستهێنا، دوای سێ‌ خولەكی دیكەش ئەنتۆنی مارسیالی فەڕەنسی تاكە گۆڵی مان یونایتدی لە یاریەكە تۆماركرد

 سەرەڕای دۆڕانی لەم یاریەدا، مانچستەریونایتد بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم كردو ئیستانبوڵ باشاك شهیریش یەكەم بردنەوەو سێ‌ خاڵی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.