Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:21

که‌شناسی هه‌رێم: له‌پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆک باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانی گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت سبەى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلە لە تەواوى ناوچەکان دەبێت بەلام سنوورى دهۆک نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە دەبێت 

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ باران بارین هەیە بە شێوەى پچڕپچڕ ئەمڕۆ پێنج شەممە تاکو بەرەبەیانى رۆژى هەینى لە ناوچەى جیاجیا دەبێت, ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبێت بەلام سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى زیاتر دەبێت وبارانى چالاکتر دەبێت هەندێ جار لێزمە بارانى دەبێت و هەورە تریشقەشى دەبێت 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  خێراى با زیاد دەکات و هەندێ کات دەگاتە سەرووى 30 کم لە کاتژمێرێکدا ، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى کرکووک

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.