Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:18

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنى ژماره‌یه‌ک سواڵکه‌ری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ری راگه‌یاند 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت كه‌ بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان  لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد

 راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستگیر كراون   داوای پارە و خێریان لە خەڵك كردووه‌  و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان و شێواندنی سیمای هەولێری پایتەخت. 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سەرجەم دەرۆزەكەرەكان، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.