Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:42

مسته‌فا کازمی ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌به‌سره‌ کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

عێراق به‌شی هه‌ره‌ زۆری پێداویستی خۆی له‌ غازی سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌ شاری به‌سره‌ كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق، به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی شاری به‌سره‌ی كردووه‌ و ناوه‌نده‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

وا بڕیاره‌ ناوه‌نده‌كه‌ له‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ بكه‌وێته‌ كار.

مسته‌فا كازمی له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌سره‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌نده‌ری "ئوم قه‌سر" كرد و به‌رپرسانی گومركی به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ عێراق به‌شی هه‌ره‌ زۆری پێداویستی خۆی له‌ غازی سروشتی له‌ ئێران-ه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.