Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:39

په‌یامێکی هاوخه‌می له‌ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی  کۆچی دوایی شێخ محمد تاهیر محمد زین العابدین خوراسانی جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان  سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان  په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌: 


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچی دوایی خولێخۆشبوو (شێخ محمد تاهیر محمد زین العابدین خوراسانی) جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووین. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ئاینیی و کۆمەڵایەتیی بووە، و لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە چالاکەکانی پەرلەمانی کوردستان.

بەم بۆنە خەمناکەو پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەس و کار و سەرجەم زانا و مامۆستایانی ئاینی دەکەین، و لە خودای گەوره داواکارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات،و سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و کەس و کاری بدات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٥/١١/٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.