Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:47

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان: کاتی کارکردن له‌ کافتریا و ریستۆرانته‌کان دیاریکراوه‌

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێیوسته‌ كافتریا و ریستۆرانته‌كان پابه‌ندبن به‌كاتی كاركردنه‌وه‌ ده‌شڵێت: سه‌رپێچیكاری روبه‌ڕو‌ی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ زیاتر بڵاوبونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كاره‌سات، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رێكاری نوێ خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر، پێویسته‌ له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كاركردندا جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: پێویسته‌ له‌ سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردنی دیكه‌دا پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن له ‌به‌كارهێنانی ده‌مامك، ماده‌ی پاكژ كردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن له‌ دروست بونی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن. 

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویسته‌‌ كافتریا و ریستۆرانت تا سه‌عات (12)ی شه‌و كاربكه‌ن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی به‌دواداچون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن     پابه‌ند نه‌بن به‌ كاتی دیاریكراوه‌وه‌، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستبه‌جێ تا كاتێكی نادیار داده‌خرێت.

‌ سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه‌ به‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپپێچی و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ دابخرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوه‌ی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه‌.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.