Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:40

ئێران پێی وایه‌ تره‌مپ بکوژی حاجی قاسم سوله‌یمانییه‌

گه‌یشتنی جۆبایدن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات،ئه‌مه‌ ناگه‌ێنێ كه‌ دۆخه‌كه‌ باش ده‌بێت
کوردستان TV
100%

حسێن ئه‌میرعه‌بدولهه‌یان، یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران رایگه‌یاند: ئێران پێی وایه‌ دوناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ی ه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكوژی حاجی قاسم سوله‌یمانییه‌،ئه‌مه‌ش لای گه‌لی ئێران تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران گوتی: هه‌ندێك له‌ دیبلۆماسییه‌كان پێشنییاریان ئه‌وه‌یان كرد گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی ئێران و ویلایه‌ته‌ی ه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دا بكرێت،به‌ڵام گه‌مژه‌یی تره‌مپ به‌ تیرۆركردنی حاجی قاسم سوله‌یمانی، هیچ متمانه‌یه‌كی نه‌هێشت.

هه‌روه‌ها حسێن ئه‌میرعه‌بدولهه‌یان گوتیشی: گه‌یشتنی جۆبایدن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات،ئه‌مه‌ ناگه‌ێنێ كه‌ دۆخه‌كه‌ باش ده‌بێت و هه‌موو سزاكان هه‌ڵده‌گیرێن،چونكه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا نییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / رأی الیوم

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.