Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:09

جارێکی دیکەپه‌که‌که‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی ئه‌تروش ‌ته‌قه‌ له‌ پۆلیسی نه‌وت ده‌کات

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا گه‌ریلاكانی پەکەکە تەقەیان لە پۆلیسی نەوت لە سنووری ناحیەی ئەتروش کرد.

شایه‌تحاڵێك کە خەڵکی گوندی رەبەتکێ یە لە سنووری ناحیەی ئەتروش بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کەمێك پێش ئێستا چەکدارانی پەکەکە جارێکی تر تەقەیان لە پۆلیسی نەوت لەو سنوورە کردەوە.

شایتحاڵەکە ئەوەشی ڕاگەیاند: هیچ کەسێك بریندار نەبووە تەنیا تەقەیان کردووە و ئێستا ڕەوشەکە ئارام و سەقامگیرە ،بەڵام خەڵکی هەریەکە لە گوندەکانی رەبەتکێ و نسرا لە سنوری ناحیەی ئەتروش بەهۆی مەترسی چەکدارانی پەکەکە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە بۆ سنوری شێخان....

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.