Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:13

ترەمپ و تیمى هەڵبژاردنەکەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%

کاندیدی پارتی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و تيمى هەڵبژاردنەكەى ئەمڕۆ لە شارى لاس ڤێگاس سەربە ويلايەتى نيڤادا كە يەكێكە لە ويلايەتە هەستيارەكان بۆ يەكلاكردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكدەخەن كە تێيدا "ئاگاداركردنەوەيەكى گرنگ بڵاودەكەنەوە".

لەو راگەيەندراوەى كە لە تيمى هەڵبژاردنەكانى ترەمپ بڵاوكراوەتەوە، "کاندیدی پارتی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و تيمەكەى، ئەمڕۆ كاتژمێر ٨:٣٠ بە كاتى ناوخۆ لە لاس ڤێگاس كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامدەدەن كە تیايدا ئاگاداركردنەوەيەكى گرنگ بڵاودەكەنەوە".

لەلايەكى ديكەوە، ترەمپ لە رێگەى تويتەرەوە پەيامى "ژماردنەكان راگرن" بڵاوكردەوە.

هێشتا براوەى ٥٩هەمين هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا كە رۆژى سێشەممە سێى تشرينى دووەم بەڕێوەچوو دەرنەكەوتووە. بە گوێرەى ئامارە نافەرمييەكان تاكو ئێستا ترەمپ ٢١٤ و جۆ بايدن ٢٥٣ نوێنەريان بردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.