Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:04

حەسەن روحانی: ئێران لە قۆناغی دەسەڵاتی ترەمپدا بە قورسترین قۆناغی مێژوودا تێپەڕی

کوردستان TV
100%

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گواستنەوەی ئاو لە ناوچەی کەنداو بۆ ناوچە بیابانییەکانی باشووری ئێران، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە سیاسەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر وڵاتەکەی کرد و گوتی ئێران لە قۆناغی دەسەڵاتی ترەمپدا بە سەختترین قۆناغی مێژوودا تێپەڕیوە و رایگەیاند ئەو سەختیانەی لە سێ ساڵی رابردوودا گەل و حکوومەتی ئێران چەشتوونی لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.

ئەو بەڕێزەی کۆشکی سپی تەنانەت لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناشدا سزا و ئابڵوقە ئابوورییەکانی لەسەر وڵاتەکەمان زیاتر کرد. ئەوان هیچ بنەمایەکی مرۆڤانە و پابەندییەکیان بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە نەماوە، بەڵام دڵنیام لەوەی گەلەکەمان لە کۆتاییدا سەردەکەوێت

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.