Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:03

تەرمی خوالێخۆشبێت دکتۆر نەجمەدین کەریم دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

دکتۆر نەجمەدین کەریم
کوردستان TV
100%


لە ئەمریکا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم و وا بڕیارە 5 کاتژمێری تر تەرمەکەی لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی چەند زانیاریەک کە دەست ماڵپەڕی کوردستان تی ڤی کەوتووە بڕیارە 5 کاتژمێری تر تەرمی دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێریش ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی کردن لێی.

وا بڕیاریشە لەسەر وەسیەتی خۆی و بە شێوەیەکی کاتی تەرمی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە شاری هەولێر بەخاک بسپێردرێت تا ئەوکاتەی شاری کەرکوک ئازاد دەکرێت و لەژێر ئارامی و ئەمنیەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت ئەوکات بە شێوەیەکی هەمیشەیی تەرمەکەی دەبردرێتەوە شاری کەرکوک.

دکتۆر نەجمەدین کەریم چەند رۆژێک بەر گیان لەدەستدانی تووشی جەڵتەی مێشک هاتبوو و بە هۆیەوە کەوتبوە نەخۆشخانە دواجار لە رێککەوتی 2020/10/31 و  کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی ئەمریکا گیانی لەدەستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.