Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:15

زۆرینه‌ی دەنگدەرە موسڵمانەکانى ئەمریکا دەنگیان به‌ جۆ بایدن داوە

کوردستان TV
100%

لەسەدا ٦٩ى دەنگدەرە موسڵمانەكانى ئەمريكا، لە هەڵبژاردنەكانى ٣ى تشرينى دووەمى سەرۆكايەتى ئەمريكادا دەنگيان بە كانديدى ديموكراتەکان، جۆ بايدن داوە.

ئەنجوومەنى پەيوەندييەكانى ئەمريكا - ئيسلام، كە يەكێكە لە بەرفراوانترين رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لە ئەمريكا و چالاكى لە بوارەكانى مافەكانی مەدەنی بەڕێوەدەبات، راپۆرتێكى لە ژێر ناونيشانى "راپرسى كاريگەرى دەنگدەرى موسڵمان لەسەر هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ٢٠٢٠دا" بڵاوكراوەتەوە.

بە گوێرەى ئەمە، زياتر لە مليۆنێك دەنگدەرى موسڵمان دەنگيانداوە، لەم دەنگانە سەدا ٦٩ى بۆ بايدن و سەدا ١٧ى بۆ كانديدى كۆمارييەكان دۆناڵد ترەمپ رۆيشتووە.

راپۆرتەكە، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشاوە كە لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى ٢٠١٦دا لەسەدا ١٣ى دەنگدەرە موسڵمانەكان دەنگيان بە ترەمپ داوە و ئێستا ئەو دەنگانە لەسەدا چوار زياديكردووە.

سەرۆكى ئەنجوومەنى پەيوەندييەكانى ئەمريكا - ئيسلام، نيهاد عەواد ئاماژەى بەوە كرد كە رێژەى بەشداربوونى دەنگدەرە موسڵمانەكان لەسەدا ٨٤ بووە و گوتى، "كۆمەڵگەى موسڵمانانى ئەمريكا، كاريگەرييان لەسەر هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى، خۆجێی و ويلايەتەكاندا هەيە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.