Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:44

تەقە لەبینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ کرا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقە لەبینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە بەشێک لە بیناکە سوتا.  

چه‌ند شایه‌تحاڵێك به‌ ماڵپه‌ری كوردستانی تیڤیان راگه‌یاندووه‌، ڕووداوەکە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی روویداوه‌،  بە دوو جۆر چەک تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کراوە و بەهۆیەوە ئاگر له‌ بینایی دادگا دروست بووە.  

هاوكات  تەقەکان زۆربوون بەنزیکەیی 40 فیشەک بەر بیناکە کەوتووەو لە بەشی پشتەوەی بیناکە تەقەکراوە و هیچ وەڵامدانەوەیەک نەبووە و تەقەکان لە ئۆتۆمبیلێکەوە کراوە.

ئەو شایه‌تحاڵه‌ گوتیشی: لە شوێنی تەقەکردنەکە سه‌رووی 60 قه‌وان هەڵگیراوەتەوە 200 مه‌تر ته‌قه‌كه‌ره‌كان لە بیناکەوە دووربووینه‌، بەڵام نزیکەی 20 فیشەک بەر بیناکە کەوتووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.