Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:51

کچە شاخەوانێک دەبێتە جێگری سەرۆکی سەنتەری شاخەوانی بارزان

سوپاسی خێزانەكەم دەكەم كە رێزیان لەم بیروكەی من گرتووە
کوردستان TV
100%

كچە قوتابیەكی زانكۆی سۆران، وەك جێگری سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی ژینگە پارێزی دەستنیشان كرا و دەڵێت، هیچ شتێك بۆ ئافرەت بەربەست نییە، دەمەوێ پەیامێك بگەیێنم بۆ هەموو خێزانێكی كورد كە رێگرن لە بەردەم كچەكانیان و لە مانای وشەی ئازادی تێناگەن.
ژیمان مقداد دری، قوتابی لە زانكوی سوران، رایگەیاند " جگەلە درێژە پێدانم بە خوێندنەكەم زۆر ئارەزووی وەرزشی شاخەوانیم هەبوو، بەمەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە پەیوەندیم بە سەنتەری بارزان بو ژینگە پارێزی و شاخەوانی كرد، وەك ئەندامێكی سەنتەرەكە چەندین گەشتی شاخەوانیم لەگەڵیان ئەنجامدا، دواتر بەهۆی چالاكی و ئەكتیڤیم بوونم بە بەرپرسی چالاكی سەنتەری شاخەوانی بارزان دەستنیشان كرام، لە ئێستاشدا بوومەتە جێگری سەنتەر، وەك ئافرەتێك شانازی دەكەم كە یەكەم كچم لە گروپی شاخەوانی ئەو پلەیە بەدەست بهێنم و خولیاو ئاواتی زیاتریشم هەیەو بەردەوام دەبم لەسەر وەرزشی شاخەوانی، دەستخۆشیش لە سەرۆكی سەنتەری بارزان و ئەندامانی دەكەم كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكارم بوونە كە رۆڵی خۆم ببینمەوەو سەركەوتووبم، زیاتریش وەرزشی شاخەوانیم هەڵبژاردووە بۆ پیشاندانی توانای كچ و بەهرەكانی لە كۆمەڵگەدا".
گووتیشی " شاخەوانی فەرز نەكراوە لەسەر تاكێك بەتەنیا شاخەوانی تەنیا ئیرادەو هێزی پێویستە هەر مروڤێك بە حەز دەست بەكارەكەی بكات، بێ گومان سەریش دەكەوێت من كە گەشتێكم كرد هیچ كەسم نەدەناسی، تەنیا خولیایێكی بچوكم بۆی هەبوو، بەڵام ئێستا بووە بە بەشێك لە ژیانم و هانی بۆ دەدەم جگە لەوەی دەمەوێت ببم بە كچێكی شاخەوانی بەتوانا لەهەمان كاتیشدا دەمەوێت رولی ئافرەت لە كومەڵگەدا بەرەو پێش ببەم، هەرچەندە وەك ئافرەتێك لەسەرەتاوە رێگریم بۆ دروست ببوو، ئێستاش هەر بەردەوامن، بەڵام هیچ شتێك بۆ ئافرەت بەربەست نییە، دەمەوێ پەیامێك بگەیێنم بۆ هەموو خێزانێكی كورد كە رێگرن لە بەردەم كچەكانیان كە مانای وشەی ئازادی تێناگەن".
دەشڵێت " جگەلە وەرزشی شاخەوانی لە بواری نووسیندا بەهرەیێكی بچوكی شعر نووسینم هەیە، لەهەمان كاتدا هەوڵ دەدەم لە داهاتودا كتێبێكی بچوك لە بەهرەكانم چاپ بكەم، هیوادارم بتوانم رۆڵی ئافرەت لەم بوارەدا پێش بخەم، سوپاسی خێزانەكەم دەكەم كە رێزیان لەم بیروكەی من گرتووە، دەستخۆشیش لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكارم بوونە لەسەركەوتنی كارەكانم.

 ktv

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.