Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:21

لە هەولێر منداڵێکی دوو ڕۆژە لە ژێر دەمی چەند سەگێک دەردەهێنرێت

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبووی تەمەن دوو ڕۆژی لە هەولێر دەدۆزرێتەوە و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ فڕێدراوه‌كه‌ بۆ كوردستان تیڤی گوتی: ژنێک بینیویەتی چەند سەگێک دەوریان لەشتێک داوە، کاتێک چووەتە نزیکیان بینویەتی منداڵێکی تازە لەدایکبووە و فڕێدراوە.

هۆگر عەزیز گوتیشی: شەوی ڕابردوو لەلایەن ژنێکەوە لە دۆزینەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئاگادار کراینەوە کە لە نزیک لە نەخۆشخانەی ئیماراتی فڕیدرابوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای هەڵگرتنەوەی منداڵەکە دەبرێتە نەخۆشخانەی لە دایک بوون و باری تەندروستیشی باشە.

له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌شه‌وه‌ گوتی: منداڵه‌كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێیه‌ و له‌ به‌حركه‌ له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئیمارانتی فڕێدراوه‌.

ئا/فەرمان عەلی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.