Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:25

له‌ خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌سڕه‌ خۆپیشانده‌رێک کوژراو حه‌وتی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای به‌سڕه‌، له‌ باشووری عێراق، خۆپیشاندان ڕوویدا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر چه‌ك و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دەیان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی بەحرییە ناوەڕاستی شاری بەسڕە گردبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانی ساڵی رابردوویان کرد.

هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و داری پۆلیسی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد.

 لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژرا و حەوتی دیکە برینداربوون و تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.