ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه‌ی له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ له زۆرێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باریوه، وای كردووه پله‌كانی گه‌رمی دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت و به‌مه‌ش دابارین له زنجیره چیاكانی كوردستان له نێوان باشوور‌و رۆژهه‌ڵات و باكوور به شێوه‌ی به‌فر بێت و لوتكه‌ی چیاكانی سپی پۆش كرد.
شه‌وی رابردوو شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین زنجیره چیاكانی ههڵگوردو به‌رزین و كێله‌شین و شه‌كێو و به‌رزاییه‌كانی ڕه‌ندۆڵه و بۆزی سینا له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێرانی گرته‌وه.
هاوكات به‌فر بارین سه‌رێی داڵانپه‌ر له سێگۆشه‌ی سنوور و زنجیره چیاكانی خواكورك و كۆراوا له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی توركیاى سپی پۆش كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.