Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:39

تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%



گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت ئەگەر زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا بەم جۆرەبێت،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی هەڵەبجە ناتوانێت بەدەم تەواوی نەخۆشەكانەوە بڕوات.

د.شاناز نەقشبەندی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاندووە، ئامارەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە 105 كەسی تێپەڕاندووە، ڕۆژانە زیاد لەسەدا پەنجای پشكنینەكان پۆزەتیڤن، ئەگەر زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكان بەمجۆرەبێت، تەندروستی هەڵەبجە ناتوانێت بەدەم تەواوی نەخۆشەكانەوە بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.