Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:35

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی  كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی  ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند
 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت  ئەمڕۆ شه‌ممه‌  ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما ئه‌مرۆ له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
 هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت،  سلێمانی 21 پله‌ ، دهۆک 20 پله‌،  کەرکوک 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی یەكشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌  به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

 هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت، سلێمانی 22 پلە، دهۆک 22 پله‌ ، کەرکوک 26 پله‌ى سیلیزی‌ دەبێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ -  شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.