Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:26

ئه‌گه‌ر تره‌مپ ره‌تی بکاته‌وه‌ کۆشکی سپی به‌جێبهێڵێ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانییه‌وه‌ ده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌

کوردستان TV
100%

گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ئاشكرای كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ره‌تبكاته‌وه‌و له‌نێو كۆشكی سپی نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن  ده‌زگای ئه‌منی نهێنی ئه‌مریكا كه‌ پاسه‌وانییه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكایان پێ سپێردراوه‌،له‌نێو كۆشكی سپی ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه‌  له‌ مادده‌ی 20 ده‌ستووری ئه‌مریكا دا هاتووه‌ ، هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا كه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌ 20ی كانوونی دووه‌م ته‌واو ده‌بێت،ئه‌گه‌ر هه‌واڵیدا بمێنێته‌وه‌،ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پاسه‌وانیی ده‌كات،ده‌بێ له‌نێو كۆشكی سپی بیكاته‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ له‌كاتێكدا تره‌مپ و بایدن كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا چه‌ندین سیناریۆ رووبدات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.