Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:36

جۆبایدن: به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی 300 کورسی نوێنه‌رایه‌تی له‌ پێشڕه‌ویداین

به‌ به‌ده‌ستهێنانی 74 ملیۆن ده‌نگ زۆرترین ده‌نگی له‌ مێژووی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ ویلایه‌تی دێلاوێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی ٧٤ ملیۆن ده‌نگ، زۆرترین ده‌نگی له‌ مێژووی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كاندیدی پارتی دیموكراته‌ كه‌ دوای ٢٤ ساڵ له‌ ویلایه‌تی ئاریزۆنا و دوای ٢٨ ساڵ له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت.

بایدن جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی نیشان ده‌دات و رایگه‌یاند: "به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ٣٠٠ كورسی نوێنه‌رایه‌تی له‌ پێشڕه‌ویداین".

ناوبراو داوای له‌ لایه‌نگرانیشی كرد ئارامی بپارێزن و گوتی: "دیموكراسی له‌ كاردایه‌ و ده‌نگه‌كانتان هه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی وه‌ستاندنی پرۆسه‌كه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش بده‌ن من رێگه‌یان پێناده‌م".

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كانی په‌نسلڤانیا، كارۆلینای باكوور، جۆرجیا، ئاریزۆنا، نێڤادا و ئالاكسا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كارۆلینای باكوور و ئالاسكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ و له‌ په‌نسلڤانیا، نێڤادا، ئاریزۆنا و جۆرجیا، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی جۆ بایدن زۆرتره‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌شی تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه‌، جۆ بایدن ٢٥٣ كورسی نوێنه‌رایه‌تی و دۆناڵد تره‌مپ ٢١٤ كورسی نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌ر كام له‌ كاندیده‌كان بتوانێت ٢٧٠ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.