Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:41

له‌ عێراق کۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدا به‌ کۆرۆنا 11282 تووشبووی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: (2880) تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  2020/11/7 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 39 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2880 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ 2660 تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ (%85.9).

393 تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 11283 كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان بۆ 496019 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.