Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:28

میدیاکانی ئەمریکا: جۆبایدن بووه‌ 46ه‌مین سەرۆکی ئەمریکا

کوردستان TV
100%

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند: جۆ بایدنی بەربژێری دیموکراتەکان بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی، بەربژێری کۆمارییەکانی بردەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمەریكا توانی بە بردنەوەی 270 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا.

کەناڵی سی ئێن ئێنی لەسەر زاری بەرپرسێكیشەوە ئاشكرایكردووە كە بادین ئەمشەو وتارێك بۆ گەلەكەی پێشكەشدەكات.

ئاژنسی ئەسۆشیەتد پرێس، یەکێک لە میدیا باوەڕپێکراوەکانی جیهان، بردنه‌وه‌ی جۆ بایدن  بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگەیاند.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.