Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:36

پزیشکانی هه‌ولێر: منداڵانیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌بن

کوردستان TV
100%

تووشبونی منداڵ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی زۆری به‌رگرییه‌كانی له‌شی، ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ سووكی كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر جه‌سته‌یان.

پزیشكانی شاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ تووشبوونی منداڵ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی زۆری به‌رگرییه‌كانی له‌شی، ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ سووكی كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر جه‌سته‌یان، هاوكات ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ‌ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ گه‌و‌ره‌كان و ده‌وره‌به‌ریان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆر سه‌رده‌شت تاهیر به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌ نموونه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ منداڵ به‌ڵێ بوونی هه‌یه‌، تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن، به‌ڵام منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌  تووشی ده‌بێت، به‌ كه‌می نیشانه‌كانی به‌ دیار ده‌كه‌وێت، هه‌یه‌ هه‌ر نیشانه‌ی لێ به‌دیار ناكه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ تێكه‌ڵ ده‌به‌ن له‌ قوتابخانه‌كان، له‌ رۆژانی رابردووش بینیمان كه‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان هه‌بوو ئه‌ویش پۆڵی یه‌ك و دوو، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر مامۆستاكانیش، ئه‌و تێكه‌ڵاویش بووه‌ هۆی رێژه‌ی زۆری تووشبووان كه‌ به‌ركه‌وتن دروست بوو ڤایرۆسه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌وانیشی تووش ده‌كرد.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دكتۆر وه‌ئیزا كۆیی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ منداڵان بۆ گه‌وران هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵ هۆشیاری نییه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی منداڵ ماسكی یه‌كتریان ده‌گۆرییه‌وه‌ ماسك فرێ ده‌ده‌ن ئێمه‌ش ده‌زانین قوتابخانه‌كان شوێنێكی قه‌ڵه‌باڵغه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.