Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

ســێ بروسکەی ســەرەخۆشیی لە بـارەگای بـارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مام ئه‌حمه‌د ده‌روێش ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مام ئه‌حمه‌د ده‌روێش عه‌وڵڵا
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ریه‌ك له‌ مام ئه‌حمه‌د ده‌وێش عه‌وڵڵا و هاوژینی به‌ڕێزیان و كاكه‌ هێمنی كوڕی و كچی كاكه‌ هێمن، به‌ رووداوێكی هاتووچۆمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می پڕ ئازارتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی كۆچكردووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان و خزمانتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
7ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌زمیر عه‌زیز سه‌عید ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئه‌زمیر عه‌زیز سه‌عید
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌لیحه‌ محه‌مه‌د ساڵح)ـی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی دایكی كۆچكردووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
7ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی وه‌سمان به‌گی داره‌شمانه‌ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی وه‌سمان به‌گی داره‌شمانه‌
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كوردپه‌روه‌ر(وه‌سمان به‌گی داره‌شمانه‌)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو وه‌سمان به‌گی داره‌شمانه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
7ـی11ـی2020
 

 

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.