Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:30

بایدن: بەڵێن دەدەم کە دەبمە سەرۆکی سەرجەم ئەمریکییەکان ئەوانەی دەنگیان پێداوم و ئەوانەی دەنگیان پێنەداوم

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا تۆمار کرد.

لە یەکەم تویتیدا دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک، سوپاسی گەلی ئەمەریکا دەکات، جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە یەکەمین وتەیدا دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتی: شانازیی دەکەم کە ئەمریکییەکان منیان بۆ سەرکردایەتی وڵاتە مەزنەکەمان هەڵبژارد.

بایدن لە تویتێكدا ڕایگەیاند: شانازیی دەکەم ئەمریکییەکان منیان بۆ سەرکردایەتی وڵاتە مەزنەکەمان هەڵبژارد.

بایدن گوتیشی: ئەو ئەركەی لە چاوەڕوانماندا دەبێت ئەستەمە، بەڵام بەڵێن دەدەم كە دەبمە سەرۆكی سەرجەم ئەمریكییەكان ئەوانەی دەنگیان پێداوم و ئەوانەش دەنگیان پێنەداوم.

بایدن رايطةياند: من ئەو متمانە و باوەڕە دەپارێزم كە ئێوە پێتان داوم.

میدیاكانی ئەمریكا سەركەوتنی بایدن ڕادەگەیەنن دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020 میدیاكانی ئەمریكا سەركەوتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەدا بڵاوكردەوە.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.