Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:32

د . نه‌وزاد عه‌بدولڵا: جۆ بایدن دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق لاواز بکات

د . نه‌وزاد عه‌بدولڵا : جۆبایدن دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق لاواز بكات
کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هـەڵبژاردنەکانی سەرۆکـایەتی ئـەمـریکـا د. نەوزاد عەبدولڵا مامۆستای زانکـۆ رایگەیاند كێبڕكێیەكی زۆر توند هەبوو لە پرۆسەی هەلبژاردنەكانی ئەمەریكا، بەڵام ئاماژەكان بەوە دەكەن كە بایدن سەركەوتووە بە شێوەیەكی نافەرمی. ئەمەریكا وڵاتێكی موئەسەساتییە كەس ناتوانێت بڵێ دەست بەرداری دەسەڵات نابم، كە ناتوانێت لە سەرەوەی دەستوور و یاسادا بێت.

روونیشیكردەوە كە ترەمپ لە هەندێك دۆسیەی دەرەكی سەركەوتوو بوو، بەتایبەتی پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەندێ مەسەلەی دیكە، كە لە هەندێ وڵات ناسەقامگیری ناوچەكەی بەخۆوە بینی. راشیگەیاند كە بایدن ئەگەر كورسی دەسەڵاتی وەرگرت ئەوا هەوڵ دەدات لە ئایندە هاوسەنگی هێز لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست پەیرەو بكات.

وا چاوەڕوان دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت بایدن پالپشتی حكومەتی عێراق بكات هەروەها پشتیوانی كورد و سوننە بكات، هەژموونی ئێران كەم بكات لە ناو عێراق. ئاماژەی بەوەش دا كە جۆبایدن پەیوەندییەكی باشی لە گەڵ كورد هەیە، بۆیە پێویستە ئەمەریكا پشتیوانی تەواوی هەرێمی كوردستان بكات، ئەگەری دابەش بوونی عێراقیش بۆ 3 هەرێم ئەگەرێكی زۆرە رووبدات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.