Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:23

غازی حه‌سه‌ن: کورد پێویستە بە دوای دامەزراوەیی بگەرێت لە پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌یدا

غازی حه‌سه‌ن : كورد پێویستە بە دوای دامەزراوەیی بگەرێت لە پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌یدا
کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هـەڵبژاردنەکانی سەرۆکـایەتی ئـەمـریکـا غـازی حـەسـەن چـاودێری سـیاسـی رایگەیاند كە ترەمپ هەر دەیگوت خۆم دەیبەمەوە و ئێستاش بەر لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە رایدەگەیەنێت كە ئەو بردوویەتیەوە.

بەڵام جۆبایدن بە شێوازێكی زۆر مەدەنیانە بە شێوازێكی نافەرمی باس لە پرۆسەكە و ئەنجامەكانی دەكات.

روونیشیكردەوە كە ترەمپ بە هەلبژاردنێكی ساختەكاری ناودەبات، سوكایەتی بە پرۆسەی هەلبژاردن و دیموكراسیەت دەكات. ئاماژەی بەوەشدا له‌ دادگا یەكلایی ئەو دەنگۆیانە دەكرێت كە بەوەی ساختە كاری كراوە، ئەوەش پێویستی بە بەڵگە هەیە.

ئەوەشی راگەیاند كە ترەمپ دەبێ خۆی بڕوا بە ئەنجامەكان بهێنێت، یان دادگا یەكلایی بكاتەوە. هەوروەها ترەمپ زیاتر هەوڵ دەدات بە شێوەیەكی ئاژاوە پرسەكە بەرەو ئاراستەیەكی دیكە ببات. بەڵام لە كۆتاییدا بایدن بە متمانەیەكی زۆرەوە خۆی بە سەركەوتوو دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە سیاسەتی ترەمپ ئەوەی سەلماند كە لە رابردوو چەند كیشەیەكی كۆمەڵایەتی لە ئەمەریكا دروست كردبێت كە ئەوەش رەنگدانەوەی لە پرۆسەی هەلبژاردنەكان هەبووە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەمەریكا وڵاتێكی دامەزراوەییە و ئەمەریكا بەرەو دابەش بوون ناچێت. رەنگە ئاژاوە دروست بێت لە هەندێ شوێن، بەڵام دیسان دامەزراوە فەرمیەكان دان بە خۆیان دەگرن و پرسەكە یەكلایی دەكەنەوە. كۆمارییەكان بەردەوام پشت بە هێز دەبەستن لە پرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەڵام دیموكراتیەكان زیاتر پەنا بۆ دیالۆگ دەبەستێت.

كە بایدن دەربچێت سیاسەت كردن بەرەو ئارامی و خاوبوونەوە دەچن. دونیا پێشوازی لە بایدن دەكات بەوەی سیاسەتێكی عاقلانە پەیرەو دەكات، بایدن بە ناوی سیاسەتێكی هێمنانەو بە ئەزموونێكی زۆرەوە پێشوازی لێ دەكرێت.

كورد پێویستە بە دوای دامەزراوەیی بگەرێت لە پەیوەندییەكانی بەرامبەر بە هەموو وڵاتێك و بەرامبەر بە ئەمەریكا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.