Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:30

کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر مین کەوت

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هاووڵاتیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌ر مین كه‌وت و قاچێكی له‌ ده‌ستدا.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له‌ هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر( 6) هاووڵاتیەک بەناوی سابر محه‌مه‌د بایز خزری، کە خەڵکی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 30 ساڵەو کاری کۆڵبەری دەکات و لە کوێستانەکانی گوندی ئاڵانە سەر بەشارەدێی حاجی ئۆمەران بەرمین کەوت بەهۆیەوە قاچی ڕاستی لەدەستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.