Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:28

فەرمانگەیەک بەهۆی کۆرۆناوە داخرا

کوردستان TV
100%


فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كەلار لەسنوری ئیداری گەرمیان رایده‌گه‌ێنێت كه‌ ژمارەیەک کارمەند و فەرمانبەریان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەهۆیەش ماوەی هەفتەیەک فەرمانگەکەیان دادەخرێت و رۆژی 15ـی ئەم مانگەش دوبارە دەستدەکەنەوە بەراییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كەلار لەسنوری ئیداری گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا  بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌  ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری قەزای كەلار دەكەنەوە، كە بەهۆی توشبوونی چەند كارمەندو فەرمانبەرێكی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی هەفتەیەک فەرمانگەکەیان دادەخرێت.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ئەمڕۆ یەكشەمە 8 ى 11 ى 2020 فەرمانگەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە تاوەكو ڕۆژی 15 ى 11 ى 2020 داده‌خرێت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.