Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:37

ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ت له‌لافاوادا نقووم بوو چی ده‌که‌یت؟

کوردستان TV
100%


له‌كاتی باران بارینی به‌خوڕۆ لێزمه‌دا كه‌ پێشبینی كۆبوونه‌وه‌ی باراناو له‌سه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانه‌كان‌و دروستبوونی لافاو ده‌كرێت، باشتر وایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌جوڵێنیت، چونكه‌ نقووم بوونی یٔۆتۆمبێل، زیانی گه‌وره‌ له‌به‌شه‌ جیاجاكانی یٔۆتۆمبێل ده‌دات وه‌ك به‌شی كاره‌با‌و بزوێنه‌ر‌و ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل‌و به‌شه‌كانی دیكه‌، ئه‌مه‌ش به‌تێپه‌ڕبوونی كات زیانه‌كانی باران‌و لافاوه‌كه‌ له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانیش، به‌و هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی تۆی شۆفێر‌و سه‌رنشینانی یٔۆتۆمبێله‌كه‌ت دروست ده‌بێت. 
هه‌ر بۆیه‌ شاره‌زایان یٔامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌ن، هه‌رگیز ئۆتۆمبێل به‌ركه‌وته‌ی لافاو نه‌كڕن سه‌ره‌ڕای یٔه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزان بێت، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاتێكی زۆر‌و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، ئه‌مه‌ یٔه‌گه‌ر كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕبێت‌و ژه‌نگ داینه‌ڕزاندبێت.
حاڵه‌تێكی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا بۆئێوه‌ی شۆفێری ده‌خه‌ینه‌ڕوو، ئه‌ویش یٔه‌وه‌یه‌ كاتێك یٔۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كاتی ڕۆیشتن یان ته‌نانه‌ت پارككردندا له‌باراناو لافاودا نقوم بوو چی ده‌كه‌یت؟: - 
1 – فلته‌ری هه‌وا: ده‌بێت تۆی شۆفێر شوێنی فلته‌ری هه‌وا بزانیت، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر فلته‌ری هه‌وا ته‌ڕ بێت‌و یٔۆتۆمبێل جوڵه‌ بكات، واتای چوونی باراناوه‌ بۆ ناو به‌شه‌كانی بزوێنه‌ر وه‌ك، به‌شی سوتان‌و پستۆنه‌كان، كه‌ به‌به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بزوێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن.   
2 – نابێت به‌هیچ جۆرێك به‌شی سوتانی به‌نزین‌و گازوایٔیل له‌ناو بزوێنه‌ردا ته‌ڕبێت، كه‌ یٔه‌ركی یٔه‌م به‌شه‌ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌‌و جوڵه‌یه‌ له‌ناو بزوێنه‌ردا، له‌حاڵه‌تی ته‌ڕبوونی یٔه‌دای تێكده‌چێت‌و بزوێنه‌ر له‌كار ده‌كه‌وێت. 
3- قایشه‌كان، ئاو زیانی زۆر به‌قایشه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت‌و خراپیان ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ له‌كاتی جوڵه‌ی یٔۆتۆمبێلدا ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن‌و سه‌ر یٔه‌نجام ده‌پچڕین، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ نقوم بوون‌و ته‌ڕبوونیان بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ بگۆڕدرێن.   
4 – به‌شی كۆمپیوته‌ر‌و كاره‌بای ئۆتۆمبێل: یٔاو زیانی گه‌وره‌ به‌به‌شی كۆمپیوته‌ر‌و كاره‌بای ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتی نقوم بوون‌و ته‌ڕبوونی یٔۆتۆمبێلدا كاری پێنه‌كرێت‌و سه‌ری پاتری لاببرێت. 
5 – چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ئاو‌و باراناو بۆ ناو ئۆتۆمبێل: له‌م حاڵه‌ته‌دا گاعیه‌كان ده‌ربكه‌‌و هه‌وڵ بده‌ ناوه‌وه‌ی یٔۆتۆمبێله‌كه‌ وشك بكه‌یته‌وه‌، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی ناو یٔۆتۆمبێل به‌شی كاره‌بایی تێدایه‌، سه‌ره‌ڕای دروستبوونی بۆنی ناخۆش له‌ناویدا، هاوكات ژه‌نگهێنانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ كه‌ به‌ڕاگری سه‌ره‌كی هه‌یكه‌لی یٔۆتۆمبێله‌كه‌ داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ژه‌نگ ڕاگره‌كانی ناوه‌وه‌ داده‌ڕزێنێت‌و سه‌ریٔه‌نجام ده‌بێت هۆی تێكشكاندنی هه‌یكه‌لی یٔۆتۆمبێله‌كه‌‌و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ته‌نانه‌ت، له‌كاتی  پارككردن یان ڕۆیشتندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌!. 

ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.