Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:31

2 کۆڵبەری کورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

 دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە 7 ى 11 ى 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ڕایگەیاندووه‌ کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ڕزگار حوسێنی خەڵکی گوندی بلەبزانی پاوە بەسەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی بووە و هەتا ئێستا ناوەکەی نەزاراوە بە سەختی پێکراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.