Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:31

هاوڵاتیەک به‌تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ى داری سروشتی دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  له‌سنوری شارباژێر هاوڵاتیه‌كیان به‌تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ی داری سروشتی ده‌ستگیر كرد 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌چەند هاووڵاتیەک   لە ئێستادا کەوتونەتە وێزەى دارستانەکان و  دارى دارستانەکان ئەبڕن و هەوڵى شێواندنى سروشتى کوردستان ئەدەن  بەڵام  خۆشبەختانە پۆلیسى دارستان  بۆ ڕێگرتن لە تێکدانى سروشت و ژینگەى کوردستان بەردەوامە لە ئاستى مەیدانیدا  لە سنورى ( شارباژێڕ) هاووڵاتیەک  دەستگیرکرا . 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ لە ئاکامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارباژێڕ بۆ سنورى گوندى (هۆمەراخ) توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن بە تۆمەتى  بڕینەوەى دارى سروشتى کە   هەستابوو بە بڕینی چەندین داری سروشتی هاوکات توانرا  دەست بگیرێت بەسەر (١) مشارى کارەبایى دا  .


هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆ  تۆمەتبار کرایەوە ڕوبەڕوى دادگا دەکرێتەوە .


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.