Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:26

خۆپیشاندانی ئاواره‌کانی شه‌نگال له‌ دژی هه‌بوونی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 8-11-2020 ئاواره‌كانی شه‌نگال له‌ كه‌مپی چه‌مشكۆ له‌ دژی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه‌دا خۆپیشاندانێكیان سازدا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاواره‌كانی شه‌نگال داواكاربوون هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو شه‌نگال، تا خه‌ڵككه‌ بتوانن جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و حه‌شدی شه‌عبی رێگرن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.

11

هاوكات خۆپیشانده‌ران خۆشاحاڵن به‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و ده‌شڵێن: په‌كه‌كه‌ رێگا نادات خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رماڵ و حاڵی خۆی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.