Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:29

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران شۆفێرێکی کوردیان به‌ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوشت

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی خەڵکی بانه کە به ئۆتۆمبێلەکەی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافیر بووە، بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
 

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 11 ى 2020 بڵاوی كرده‌وه‌ هاووڵاییەکی خەڵکی بانه بە ناوی خوسرەو شەریفی تەمەن 29 ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە گوللەیەک لە سەری درابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.
 

 یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەریفی  به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌ : ”خوسرەو شەریفی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو لە سنووری کێلێ و لەنزیک بەنداوی عەباس ئاوا لە حالێکدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (ئیستەیشن) سەرقاڵی گواستنەوەی موسافیر بووە، کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە، بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە گولەیەکیان لە سەری داوە“.


ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا به‌رێكخراوی هه‌نگاو راگه‌یاندووه‌ كه‌خوسرەو شەریفی خێزاندار و باوکی کچێکی منداڵ بووە. بە وتەی ناوبراو بنەماڵەی شەریفی لە دادسەرای سەربازی سەقزی دژ بە هێزە ئینتزامییەکان سکالایەکیان تۆمارکردووە و دۆسیەکەیان ئێستا کاری لە سەر دەکرێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.