Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:32

بەهای تمەن و لیرە له‌نێوان سیاسه‌تی تره‌مپ و جۆ بایدن

tramp biden
کوردستان TV
#8
100%

چوار ساڵی رابردوو بۆ ئێران و ئابووری ئه‌و وڵاته‌ زۆر سه‌خت بوو به‌جۆرێك تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئابووری ئێران به‌شێوازێك دارماوه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دۆخی پێش سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گۆرانكارییه‌ نافه‌رمییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر زوو گۆرانكاری له‌سه‌ر به‌های تومه‌نی ئێرانی دروستكرد و له‌ به‌رامبه‌ردا لیره‌ی توركی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێره‌وه‌ی گرت و به‌ره‌و دابه‌زین هه‌نگاوی به‌رده‌وامه‌.

ئەمڕۆ یەک شەممە 8/11/2020 نرخى تومەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بەرزبوونەوەى بەرچاوی تۆمار كرد بە جۆرێک لە رۆژانى رابردوودا 100 دۆلارى ئەمه‌ریکا هێنده‌ به‌رز بووه‌وه‌ تا ئاستی 3 ملیۆن و 200 هەزار تومەن بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو نرخە بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 200 هەزار تومەن. واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک یەک ملیۆن تومەن دابەزیووە.

پێچه‌وانه‌ی تومه‌ن لیرەى تورکی لەبەرامبەر دۆلارى ئەمه‌ریکی دابەزینى بەرچاوى تۆمار كرد، بەجۆرێک لە رۆژانى رابردوو دابه‌زینه‌كه‌ به‌و شێوه‌ خێرایه‌ نه‌بوو دواجار و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر 100 دۆلارێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 650 لیره‌ به‌ڵام ئەمرۆ 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 900 لیرەی توركی.

شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه‌ به‌ ده‌رچوونی جۆ بایدنیش ئابووری ئێران ناگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی، دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و گۆرانكارییه‌ی به‌سه‌ر تومه‌نی ئێرانیدا هاتووه‌ كاتییه‌ و یاریكردنه‌ به‌ بازاڕی دراوه‌كان ئه‌گینا جۆبایدن ناتوانێت به‌ته‌نیا گۆرانكاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئابووری ئێران ئه‌و شاره‌زاییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دۆخی ئابووری ئێران به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌جۆرێك دارماوه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی هێنده‌ ئاسان نییه‌ بۆیه‌ پێشبینی بۆ باش بوونی دۆخی دارایی ئێران زۆر ئه‌سته‌مه‌.

له‌باره‌ی دراوی لیره‌ی توركی و دۆخی ئابووری توركیا ئه‌رشه‌د ته‌ها باسی له‌وه‌كرد: ئابووری توركیا و ئێران جیاوازییان زۆره‌ توركیا ئابوورییه‌كی زۆر به‌هێزتری هه‌یه‌ به‌راورد به‌ ئێران بۆیه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی سووی بانكی و گۆرانكاری له‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی چاوه‌روان ده‌كرێت گۆرانكاری له‌ بازاره‌ داراییه‌كانی توركیا ڕوو بده‌ن و به‌ره‌و باشی هه‌نگاو بنێت.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.