Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:25

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆمپانیایەکی دەرمان داده‌خات

به‌هۆكاری مامه‌ڵه‌كردن  به‌ ده‌رمانی نایاسایی
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لێژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھوی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمان داخرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیرا.

ڕاشیگه‌یاند: لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.