Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:39

سیده‌کان.. بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا زیانی به‌ر تۆڕه‌کانی کاره‌با گه‌یاندووه‌

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوند و ئاوایى وناوچە سنوورییەکان، زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

مه‌هدی داود، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان ڕایگه‌یاند: بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە وێڕای زیانە گیانی وماڵییەکان و چۆڵبوونی دەیان گوندی ناوچەکە ، لە بۆردومانی دوو ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ سەرگوندی بێرکم ونزیک ئاوایەکانی گوندی دەراوو زیان بەتۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیشت و ھێلەکانی کارەبای لەنێوان ھەردوو گوندی بێرکم و گوندی دەراوو بچڕاند.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئیدریس سەعید بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بۆ جاری دووەم لەو شوێنە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا زیان بە ستوون وھێلەکانی کارەبای نیشتیمانی دەگەیینن، و پچڕانی تۆڕه‌كانی كاره‌باش گرفتی گه‌وره‌ی بۆ گوندنشینان دروستكردووه‌.

بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان ڕاشیگه‌یاند: بەھۆی مەترسی بۆردومانەکان و ئالۆزیەکانی ئەو سنوورە تیمەکانی چاککردنەوە ناتوانن وەک پێویست بە ئەرکی خۆیان ھەستن.

گوتیشی:  لە ئەگەری چوونی تیمەکانیش بۆ ئەوشوێنانە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە .

شایه‌نی باسه‌ گوندی بێرکم لە دەڤەری سیدەکان بەھۆی بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا  و ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لەئێستا دا تەنھا یەک ماڵی تێدا ماوە لەبەرواری ٦-١١-٢٠٢ لەلایەن سوپای تورکیاوە نیو ئەوگوندەو دەوروبەری گوندی دەراوو بەچڕی بۆردومان کران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.