Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:39

له‌ عێراق فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌کانیانه‌وه‌ بایکۆتی ده‌وامیان کرد

کوردستان TV
100%

سەدان فەرمانبەر لە فەرمانگەكانی حكومەت لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بایكۆتی دەوامیان كرد.

فەرمانبەران لە فەرمانگە جیاجیاكانی حكوومەت لە پارێزگاكانی دیالە، بابل، موسەننا، زیقار و كەربەلا بایكۆتی دەوامیان كردووە.

ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بایكۆتی دەوامیان كردووە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جەختیانكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە بایكۆتكردنەكەیان لە دامەزراوەكانی تەندروستیی، نەوت و پەروەردە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی مووچەكانیان خەرج دەكرێت.

لەمبارەیەوە فەرمانبەر لە پاڵاوگەی نەوتی زیقار، كەریم تەمیمی گوتی: "هەست بە نیگەرانی دەكەین سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەكانمان كە هیچ پاساوێكی بۆ نییە".

كەریم تەیمی گوتیشی: "تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ئەیلوول و تشرینی یەكەمی رابردوو بۆمان خەرج نەكراوە لە كاتێكدا وا لە مانگی تشرینی دووەم داین".

ناوبراو ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە سەرباری هەموو ئەو قەیرانانەی كە عێراق تێپەڕاندووە و دابەزینی نرخی نەوت پێشتر مووچەكانمان دوانەكەتووە، ئەی بۆچی ئێستا وا بۆ دوو مانگە دواكەوتووە".

پێشتر حكوومەتی عێراق لەنێوان ١٥ تا ٢٦ی هەموو مانگێك مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە، تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ئەیلوول و تشرینی یەكەمی رابردووی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، حكوومەتی عێراق پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی بەبڕی ٤١ تریلیۆن دینار (نزیكەی ٣٤ ملیار دۆلار) رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كردبوو بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت تا بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بۆ سێ مانگی داھاتوو خەرج بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.