Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:27

سیده‌کان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌ک برینداربوو

کوردستان TV
100%

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8 -11-2020  له‌ چیای بۆلێ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، مین به‌ هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی " عه‌ره‌ب حه‌مه‌دئه‌مین" له‌دایكبووی ساڵی 1955، دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رچه‌می سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دیانا، له‌ چیایی بۆڵێ  مینی پێدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی گه‌ێندراوه‌ته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و پاشان گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران و دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه‌.

ڕابەر ئەنوەر، .بەرێوەبەری ڕاگەیاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین /هەولێر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەم شوێنەی ئەو ھاووڵاتیەی لێ بەرمین کەوتوە گێڵگە مینێکی زۆر سەختە وبەرفراوانە.لە پلانی کارکردن دابووە .بەڵام بەهۆی ئه‌م بارودۆخە نەخوازرە کاری تێدا نەکراوە.

گوتیشی: هەرچەندە لەماوەی ڕابردوو پڕۆژەی جۆگەی ئاودێری لەم شوێنەدا لەمین پاکراوەتەوە بەدرێژای پڕۆژەکە کاری پاکسازی مین تێداکراوە.

بەرێوەبەری ڕاگەیاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئاماژەی بەوەش کرد ‎لەم ساڵدا لەسنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر .کە سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە ئەوە پێنجەم هاووڵاتیىە بەرمین دەکەوێت.کە بەداخەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە‎.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.