Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:28

له‌ رٍووداوێکی هاتووچۆدا چوار قوتابی کۆلێژی زانستی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لەسەر شەقامی هەولێر قوشته‌پە لەبەردەم کۆلیژی زانست پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان 3 ئۆتۆمبیل وە لەئەنجامی ڕووداوه‌كه‌دا 4 پیاده‌ کە قوتابی کۆلیژی زانست بوون و دەپەڕینەوە لەشەقامەکە، بوونە قوربانی و بریندار بوون کەزامی دوانیان قورس بوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە نەوەستانی ئۆتۆمبیلى یارس ی تایبەت بوو بۆ پێشینەی مافی پیادە لەپەرینەوە، بۆیە کاتێک دوو ئۆتۆمبیل لەجۆرەکانی بی ئێم و شۆڤرلێت ی تایبەت وەستان بۆ فەراهەمکردنی ئەم مافە بۆ پیادەکان، ئوتومبێلی یارس لەدواوە بەخێراییەکی زۆرەوە هات و ویستی کە لێیان ڕەت بێت، بەڵام پێی نەکرا و خۆی کێشا بەئوتومبێلە وەستاوەکان وە ئۆتۆمبیله‌كانیش بە پیادەکانیان داکێشا لەئەنجامیشدا 4 قوتانی کە دەپەرینەوە باجی سەرەرۆییەکەی شۆفێری یارس یان دا.

هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: تکایە هەمووان پێویستە ئەمە بزانن کەتێپەراندن وزیادکردنی خێرایی لەنزیک شوێنی پەرینەوەی پیادەکان قەدەغەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.